ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە كۆیە دەستی پێكرد

کۆیە

قائیمقامی كۆیە ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵى تەواوکردنى کارەکانین، چونکە کاتژمێر ٤ى ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆى نەورۆزەوە ئاهەنگێکى جەماوەرى ڕێکدەخرێت، دەشڵێت، تیمە ئەمنیەکان لەناو کۆڵانەکاندا بڵاویان پێکراوە تا لەکاتى بەشداریکردنى هاوڵاتیان لە ئاهەنگەکان سەروماڵیان پارێزراوبێت.

تاریق حەیدەری، قائیمقامی كۆیە بۆ ڕۆژنیوز وتی: لە ئێستادا سەرقاڵى تەواوکردنى کارەکانین، چونکە کاتژمێر ٤ى ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆى نەورۆزەوە ئاهەنگێکى جەماوەرى ڕێکدەخرێت.

تاریق حەیدەری

ئاماژەى بەوەشکرد: تیمە ئەمنییەکان لەناو کۆڵانەکاندا بڵاویان پێکراوە تا لەکاتى بەشداریکردنى هاوڵاتیان لە ئاهەنگەکان سەروماڵیان پارێزراوبێت.

جێگەى ئاماژەیە، ئەمڕۆ بەبۆنەى نەورۆزەوە لەناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان ئاهەنگى جۆراوجۆر ڕێکدەخرێت و هاوڵاتیان بە چەندین شێوە ئەو بۆنەیە پیرۆز دەکەن.

ئ.م

 

Comments are closed.